شارپرێس:
سوپای پاسداران لە شەپۆلی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە چەند مووشەک و درۆن شاخەکانی بالیسانی کردە ئامانج.
بەگوێرەی میدیای فەڕمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کاتژمێر ٧:٣٠ دەقەی ئەمشەو، سوپای پاسداران بە گومانی هەبوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان شاخەکانی بالیسانی بە مووشەک و درۆن بۆردومان کردووە.
ڕۆژانی ڕابردووش دۆڵی ئاکۆیان و چیاکانی بالیسان بە گومانی هەبوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆردومان کرابوون.
ئەوە لەکاتێکدایە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنەماڵەکانی حیزبی دیموکرات لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا بە زیاتر لە ٢٥ مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکرات.