شارپرێس:
لەکاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم
گۆڕانکاریی توندو خێرادایە، لەباشورى کوردستانەوە پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گەورە وەک دەسپێشخەرییەک
بۆ کۆکردنەوەی تەواوی توانا پەرتبوەکانی کورد لەهەموو بهشهكان ڕادەگەیەنرێت، ئەو
پڕۆژەیە کە وەک "مانفێستی ڕزگاریی لەمەترسییەکان" ناودەبرێت، داوای تێپەڕاندنی
بەرژەوەندییە بچوکە حزبییەکانو کۆبونەوە لەدەوری "مێزی هاوبەشی نیشتمانی"
دەکات.
پڕۆژەکە ئاماژە بەوەدەکات، دۆخی ئێستای
ناوچەکەو ئەو ناسەقامگیرییەی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانی گرتوەتەوە، کورد دەخاتە
بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژویی، جهختیشكراوهتهوه، "ئەزمونی بەرگریی لەڕۆژئاوای
نیشتمان سەلماندی کە تەنها کۆدەنگیی نیشتمانی دەتوانێت پیلانگێڕییە گەورەکان هەڵوەشێنێتەوەو
پرسی کورد لەکێشەیەکی ناوخۆییەوە بباتە نێو ناوەندە دیپلۆماسییەکانی جیهان".
ئهو پڕۆژهیه ئاماژهى بهوهكردوه،
"خۆپیشاندانو جوڵانەوەکانی ئەمدواییەی کوردان لەناوخۆو هەندەران، بەتایبەت
ئومێدە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نامەیەکی ڕونن بۆ حزبە سیاسییەکان، کۆمەڵگەی
کوردی زیندوەو دونیابینیی لەبەرژەوەندییە تەسەکان گەورەترە"، دروشمی ناوەندیی
پڕۆژەیەكهش بریتییە لە(یەکە یەکە یەکە، گەلی کورد یەکە).
نەخشەڕێگەی پڕۆژەکە لەشهش خاڵی سەرەکیدا
چڕبوەتەوە، یهكهمیان گوتارێکی نیشتمانییه، بونیادنانی زمانێکی هاوبەش کە خزمەت
بەپێکەوەژیانو مافی گەلان بکات، دوهمیش کۆتاییهێنانه بەململانێ، سڕکردنی کێشە
ناوخۆییەکانو کاڵکردنەوەی ئایدیۆلۆژیا لەپێناو نیشتمان، سێیهم خاڵى پڕۆژهكهش
باسكردنه لهبەرژەوەندیی باڵا، بۆ ئهوهش جهختكراوهتهوه، لهکردنی نەتەوە بەچەقی
کارە سیاسییەکانو دورکەوتنەوە لەپەڕگیریی.
لهخاڵى چوارهمى پڕۆژهكهدا ئاماژهكراوه
بهناوەندی لێکۆڵینەوە، بۆ ئهوهش دهڵێت، "دروستکردنی ژورێکی بیرکردنەوەی
هاوبەش بۆ خوێندنەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە"، لهپێنجهمیشدا دیپلۆماسیی یەکگرتوو
وهك خاڵێكى سهرهكى باسكراوهو بهپێویست زانراوه، "پێکهێنانی دەستەیەکی
هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی دونیا"، كۆتا خاڵیش چەتری
پاراستنهو تێیدا هاتوه، "دانانی پلانو بەرنامەی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانە
ئەمنیو ئابورییەکان بەرلەوەی بگەنە نێو ماڵی کورد".
ئەم پڕۆژەیە کە لەباشورەوە دەستیپێکردوە،
وەک بانگەوازێکی کراوە ئاراستەی تەواوی هێزە سیاسییەکانو نوخبەی ڕۆشنبیریی
کوردستان کراوە، تا بەرلەوەی زەمەن لەدەستبچێت، کورد ببێتە خاوەن ستراتیژێکی یەکگرتوو
لەبەرامبەر گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکاندا.
ئەم پڕۆژە نیشتمانییەی لەباشورەوە ملی
ناوە، تەنها بانگەوازێکی سیاسیی نییە، بەڵکو هاواری ویژدانی زیندوی نەتەوەیەکە کە
چیتر نایەوێت مێژوو بەپەرتەوازەیی دوبارەبکاتەوە، ئێستا کە ناوچەکە لەبەردەم نەخشەیەکی
نوێدایە، کورد لەنێوان دوو بژاردەدایە، یان یەکڕیزیی بۆ ڕزگاربونو دەستەبەرکردنی
مافەکان، یان مانەوە لەبازنەی ململانێ بچوکەکانو لەدەستدانی دەرفەتە مێژوییەکان.
پەیامی ڕونی ئەم پڕۆژەیەش ئەوەیە؛ کاتی
ئەوەهاتوە، بەرژەوەندییە باڵاکان لەسەروی هەموو ئایدیۆلۆژیاکان بن، چونکە وەک شەقام
دەڵێت، "یەکە یەکە یەکە، گەلی کورد یەکە"و تەنها بەم یەکبونەش دەتوانرێت
ڕوبەڕوی لێزمەی گۆڕانکارییەکانو ئاڵنگارییهكان ببنەوە.
دهقى پڕۆژه نیشتمانیهكه:
پەیامێکی کراوە بۆ کوردستانیانی ئازیز
وەک دەزانین، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم
ئەگەری گۆڕانکاری گەورە دایە، تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە بەوانەشەوە، کە کوردستانیان
بەسەردا دابەش کراوە، لە ڕووی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، بە دۆخێکی ناسەقامگیر
و ئاڵۆزی سیاسیدا گوزەر دەکەن.
گۆڕانکاری و مەترسییەکانی سەرەتای ئەمساڵ لە ڕۆژئاوای
کوردستان، هەموومانی خستە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی و ئەخلاقی و نیشتمانییەوە،
درککردن بەم بەرپرسیارێتی و مەترسییانە، کۆدەنگییەکی نیشتمانی و نەتەوەیی بێ وێنەی
لە ئاستی ناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا دروستکرد، کۆدەنگییەک لە مێژووی ئێمەدا شتێکی
دەگمەن بوو.
ئەم کۆدەنگی و یەکڕیزییەی کوردان، کاریگەری زۆری
لەسەر کەمکردنەوەی گەورەیی مەترسییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو پیلانگێڕییانە هەبوو،
کە ببوونە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بوونی کورد بەگشتی و، ڕۆژئاوا بەتایبەتی، جگە لەوەی
ئەم گوتاری یەکدەنگییە، دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ ڕەخساندنی زەمینەی خێراتر لە گواستنەوەی
وێنەی ڕەوایەتی پرسی کورد لە بازنەی پرسێکی ناوەکییەوە بۆ نێو ناوەند و دامەزراوە
سیاسی و دیپلۆماسییەکانی دنیا.
لێرەوە و لەبەر ڕۆشنایی هەمان دروشمی
ناوەندی کوردان لە شەقامەکانی کوردستان و هەندەران لە ڕۆژانی پەلامار بۆ سەر
کوردانی ڕۆژئاوا، داوا دەکەین هەمان دروشم (یەکە یەکە یەکە، گەلی کورد یەکە) جارێکی
دی بکرێتەوە دروشمی ناوەندی کۆی کوردان لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان و هەندەران و
هەمووان بەیەکەوە پرسە بچووکە حیزبی و سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکان تێپەڕێنین و لە دەوری
مێزێکی هاوبەشی نیشتمانی کۆببینەوە، مێزێک هێزی تێپەڕاندنی بەرژەوەندییە بچووکەکانی
هەبێت و ستراتیژی نیشتمانی و نەتەوەیی هاوبەشی کوردی لەسەر دابڕێژرێتەوە.
کۆدەنگی و یەکڕیزی لە قۆناغی ئێستای گەلەکەماندا،
تایبەت کە ئومێدێکی نوێ بە گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبینرێت، جگە لەوەی دەبێتە
هۆی کۆکردنەوەی وزە و توانا پەرتبووەکان، هەمانکات وا دەکات دەنگی کوردان چاکتر و
ئاسانتر لە ئاستی دنیای بڕیاری دەرەوەش باشتر گوێی لێ بگیرێت و ببیسترێت، ئەوە جگە
لەوەی کارێکی لەم جۆرە دەبێت وەک پرسێکی نیشتمانی، نەتەوەیی و ئەخلاقی گەورە سەیر
بکرێت، پرسێک زیاد لە سەد ساڵە کور لەپێناویدا خوێن و قوربانی پێشکەش دەکات.
کوردستانیانی خۆشەویست...
ئەمڕۆ کورد وەک نەتەوەیەک و کوردستانیش وەک نیشتمان،
لەبەردەم ڕووداو و ئەگەری جیاواز دایە، وێڕای بوونی مەترسییەکان، بەڵام ئەگەری ئومێدبەخش
و ڕوناکیش هەن، تاکە ڕێگەیەکی ستراتیژی و
ئەخلاقیش بۆ کەمکردنەوەی هێزی مەترسییەکان و، گەورەترکردنی ئەگەری دەرفەتەکانی هیوا
و ئومێد، بۆ دەستەبەرکردنی بەشێکی گرنگ لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، هەوڵدانە بۆ یەکخستنی
تواناکان، تێکۆشانە بۆ یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگە. کارێک دەتوانێت،
نەک تەنها لە ڕووی سیاسی، بەڵکو لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیشەوە، ئومێدی گەورە
بە کورد لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ببەخشێتەوە.
خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردووی کوردان لە
ناوەوە و دەرەوەی کوردستان، دەبێت وەک وانەیەکی نوێ بۆ تەواوی کۆمەڵگەی کوردی و حیزبە
سیاسییەکان تەماشا بکرێت، وانەیەک هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە، شەقام و کۆمەڵگە دونیابینی
و بەرژەوەندی بچووکی سیاسی و حیزبەکان تێپەڕێنێت و پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی بکاتە
چەقی کار و جالاکییەکانی. واتە لە چەند مانگی ڕابردوودا، کۆمەڵگەی ئێمە نامەیەکی ڕوونی
بۆ تەواوی هێزە سیاسییەکان لە ناوەوە و ناوەندەکانی بڕیار لە ئاستی دنیادا نارد، کە
کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵگەیەکی زیندووە، ئامادەیە بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، هەم گوتاری
سیاسی بچووک تێپەڕێنێت، هەم بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببێتەوە.
لێرەوە ئەوەی دەمانەوێت پێشنیاری بکەین بریتییە
لە:
1.
هەوڵدان بۆ بنیاتنانی گوتارێکی نیشتمانی هاوبەش، گوتارێک هەرچی زیاتر بچێتە خزمەتی
پرسی نیشتمانی و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادی گەلان و بەیەکەوە ژیان.
2.
دوورکەوتنەوە لە ململانێی نادروستی سیاسی، کاڵکردنەوەی کێشە نێوخۆییەکان و تێپەڕاندنی
بەرژەوەندی بچووک و تەسکی حیزبی، سیاسی و ئایدیۆلۆژی.
3.
بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی بکرێتە چەقی کاری سیاسی هاوبەش. هەوڵدان بۆ
دوورکەوتنەوە لە هەر گوتارێکی پەڕگیری ئایدیۆلۆژی و نەتەوەیی، کە خزمەت بە پرسی گەلی
کورد نەکات.
4.
دروستکردنی ناوەندێکی هاوبەشی نیشتمانی بۆ گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، ئاراستەی ململانێ و جەنگ
بەرەو کوێ دەڕوات، کورد چی بکات، بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە کام گۆشەی ململانێکاندا
دەبینرێتەوە.
5.
پێکهێنانی دەستەیەکی نیشتمانی هاوبەش بۆ کاری سیاسی و دیپلۆماسی، پەیوەندی و گفتوگۆ
لەگەڵ ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی دنیا و ڕوونکردنەوەی دیدی هاوبەشی کوردی بۆ دۆخی
ناوچەکە و مافەکانی کورد.
6.
هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەترێکی نیشتمانی بۆ کاری هاوبەش، گفتوگۆ و ڕووبەڕووبوونەوەی
قەیران و مەترسییە سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان. بەر لەوەی مەترسییەکان
بگەنە نێو ماڵەکانمان، پلان و بەرنامەی ئەگەری ڕوودانیان، ڕووبەڕووبوونەوەیان دابنێین.
ناوهكان:
1-
شەمام شەوقی دبلۆماتكار باڵوێزی پێشوو لەسویسرا
2- سەیفە حەیدەری
3- ئەڤین ئەبریشەمی
4- دكتۆر سەیران تەها ئەحمەد مامۆستای زانكۆ-
نووسەر
5- موحسێن سەرهەنگی
6- دیلان عەزیزمورادی
7- پەیمان وەفا
8-رەحمان ئەرغەوانی
9- فارۆق تەوەکلی
10-
زانیار عەزیزنژاد
11- ژیان کوردۆ
12- ئاوات ئەفروز
13- چیمەن رەحیمی
14-
دەلیلە رۆستەمی
15- جەلال رەزایی
16- مەسعود هاشمی
17- تایەر خالیدی
18-
مامەند رۆژە نووسەر
19- دكتۆر كاروان حەمە ساڵح ئەكادیمی و نووسەر
20
- ئاسۆس هەردی رۆژنامەنووس
21-
دكتۆر جەعفەر عەلی مامۆستای زانكۆ
22-
بەشدار حەسەن پارێزەر
23-
هیواد محمود عوسمان، چاودێری سیاسی- رۆژنامەنووس
24-
هاوكار عێزەت رۆژنامەنووس
25-
بەهرۆز گەڵاڵی سیاسی- دبلۆماتكار
26-
سەلاح رەشید نووسەر
27-
نەهرۆ عاڵلایی رۆژنامەنووس چالاكوان
28-
سروە عوسمان چالاكوان
29-
كۆسرەت ئەحمەد بێكەس نووسەر-چالاكوان
30-
صەمەد محەمەد پارێزەر
31-
مەحمود محەمەد چالاكوانی سیاسی
32-
شوكراللە حەمەدەئەمین چالاكوانی مەدەنی
33-
دكتۆر سۆران حەمەرەش میژوونووس
34-
كۆری كوردەكانی فەرەنسا
35-
عەزیزی ماملێ نووسەر
36-
دكتۆر سوهەیلا قادری
37-
هاوژین بەقالی
38-
جەمیل رەحمانی
39-
دكتۆر سەحەر باقری
40-
عەدنان حەسەن پوور
41-
رێبین محەمەد سەعید رۆژنامەنووس
42-
زیرەك كەمال سیاسی- نووسەر
43-
دكتۆر شێركۆ كرمانج ئەكادیمی توێژەر
44-دكتۆر
ئارام رەفعەت مامۆستای زانكۆ- نووسەر
45-
دكتۆر ئەمیر حسێن مامۆستای زانكۆ- نووسەر
46-
دكتۆرە چرۆ شەهاب مامۆستای زانكۆ چالاكوانی مەدەنی
47-
عەبدولقادر سەرچناری شاعیر
48-
ئیسماعیل قادر پیشمەرگەی دێرین
49-
دكتۆر هەژار مەعروف مامۆستای زانكۆ
50-
دكتۆر یاسن تەها تویژەر
51-
كەمال رەئوف رۆژنامەنووس
52-
دكتۆر محەمەد عەلی مامۆستای زانكۆ
53-
هۆمەر محەمەد چالاكی مەدەنی
54-
نامۆ سەربەست رۆژنامەنووس
55-
هەژار سدیق نووسەر
56-
بەدران مێدین رۆژنامەنووس
57-
عوسمان گوڵپی چالاكی مەدەنی
58-
دانا مەلا عەبدول چالاكی مەدەنی
59-
دیاری محەمەد نوری سیاسی
60-
رەحمان غەریب چالاكوانی مافەكانی مرۆڤ- رۆژنامەنووس
61-
بەرهەم لەتیف رۆژنامەنووس
62-
منیرە عوسمان پەرلەمانتاری پیشوو
63-
ئەردەڵان عەبدوڵا نووسەر
64-
دكتۆر بەهرۆز جەعفەر تویژەر – رۆژنامەنووس
65-
ئیبراهیم فەرەج نووسەر
66-
هانا شوان رۆژنامەنووس
67-
شنۆ عوسمان نووسەر- رۆژنامەنووس
68-
خالید عەبدولكەریم رۆژنامەنووس
69-
زمناكۆ ئیسماعیل رۆژنامەنووس
70-
ئەحمەد عەزیز چالاكوانی سیاسی
71-
لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر
72-
دكتۆر حسین عەزیز مامۆستای زانكۆ
73-
دكتۆر بێستون سابوراوایی مامۆستای زانكۆ
74-
فواد سدیق نووسەر
75-
دكتۆر ئیبراهیم ساڵح مامۆستای زانكۆ
76-
ئارام قادر حەمە نووسەر
77-
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر
78-
كاوە شێخ عەبدوڵا نووسەر
79-
ئاری عومەر رۆژنامەنووس
80-
دانا رەشید نووسەر
81-
بێكەس قادر پارێزەر
82-
هیوا سەید سەلیم چالاكوان
83-
گۆران جەلال یاساناس
84-
مەریوان زەندی پیشمەرگەی دێرین- چالاكوان
85-
زەیتون ئیسماعیل چالاكی مەدەنی
86-
بایەزید كەریم چالاكی مەدەنی
87-
كەریم عەباس چالاكی مەدەنی
88-
هەڤاڵ عەبدوڵا مافپەروەر
89-
نیشتمان كەمال چالاكی مەدەنی
90-
دلشاد رەمەزان رۆژنامەنووس
91-
هەندرێن شیخ راغب نووسەر
92-
زۆزگ سابیر رۆژنامەنووس
93-
دارەوان نورەدین چالاكی مەدەنی
94-
رێباز مستەفا نووسەر – وەرگێر
95-
ئاكۆ ئاكۆیی نووسەر
96-
شاهۆ پاڵانی نووسەر
97-
سەعید عوسمان چالاكی مەدەنی
98-
سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنووس
99-
ئەبوبەكر كاروانی چاودێری سیاسی- نووسەر
100-
دكتۆر حیلمی رەسوڵ مامۆستای زانكۆ
101-
گۆران عەلی كەریم مامۆستا
102-
عوسمان زیندانی چالاكی مەدەنی
103-
مەلافەرمان چالاكی مەدەنی
104-دكتۆر
سەروەر عەبدولرەحمان سەرۆكی دامەزراوەی پەی
105-پاكیزە
حەمە ئەمین رۆژنامەنووس
106-
كاوە نادر چاودێری سیاسی
107-ئارام
هەڵەدنی چالاكی مەدەنی
108-
هادی حەمە رەشید نووسەر
109-
دكتۆرە بەناز حەمە مامۆستای زانكۆ
110-
دكتۆر هۆگر شێخ مەحموود نووسەرو لێكۆڵ
111-
دلشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس
112-
ئازاد عوسمان رۆژنامەنووس
113-
محەمەد مەحمود رۆژنامەنووس
114-
زریان محەمەد رۆژنامەنووس
115-
نەهرۆ محەمەد چالاكی مەدەنی
116-
فاتح حەسەن چالاكی مەدەنی
117-
دڵسۆز زەنگەنە چالاكی مەدەنی
118-
شۆرش خدر چالاكی سیاسی
119-
ئارام هادی چالاكی سیاسی
120-
سلێمان مستەفا حەسەن نووسەرو یاسایی
121-
بەهرۆز رەئوف نووسەر
122-
عەزیز رەئوف مامۆستای زانكۆ- نووسەر
123-
ئارام حاجی یاساناس- نووسەر
124-
پەیمان عیزەدین پارێزەر- چالاكی مەدەنی
125-
دكتۆر ئەنوەر محەمەد فەرەج ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆ
126-
زانكۆ ئەحمەد رۆژنامەنووس
127- حەمە رەشید نووسەر و وەرگێر
128-
دكتۆر هەردی مەهدی مامۆستای زانكۆ-نووسەر
129-
پرۆفیسۆر نەبی فەتاحی
130-
كازیوە قولەری ئەنامقی دەروونناس
131-
رەحیم موحەمەدی نووسەر چالاكی بواری مافی مرۆڤ
132-
ئەمیر ئەحمەدی
133-
پەروین موراد
134-
جەمال ئیسماعیل پوور
135-
خەندان جەزا
136-
شیوا ساعدی چالاكی سیاسی
137-
رەزا شاهمورادی
138-
ژیلا حەسەنپوور
139-
باهۆز هوژەبری
140-
رۆشنا قاسم رۆژنامەنووس
141-
سیروان رەشید رۆژنامەنووس
142-
سیروان غەریب رۆژنامەنووس
143-
خالید سلێمان رۆژنامەنووس- ژینگەپارێز
144-
رەحمان جەوانمەردی
145-
خالید جولێلان
146-
بەشدار عوسمان چالاكوانی مەدەنی
147-
میران حسێن مامۆستای زانكۆ
148-
بەرێز عومەر چالاكوانی مەدەنی
149-
كارزان رەشید پارێزەری راوێژكار
150-
كوردە حەسەن بەرێوەبەری رادیۆی نەوا
151- عومەر قادر حەمەد نووسەر- رۆژنامەنووس
152-
خالید قادر حەمەد رۆژنامەنووس
153-
جەنگی رەسوڵ سیاسەتوان
154- ئازاد وەرتێ توێژەر لەبواری كۆمەڵناسی
155-
دكتۆرە سنور حەمەرەشید سیاسەتوان
156-
شڤان ئازاد مستەفا چالاكوان
157-
ئاوێزان نادر حەمەد
158-
چۆلی ئەسعەد مامۆستای زانكۆ
159-
هەڤاڵ كوێستانی نووسەر
160-
جیهاد محەمەد كەریم چالاكوانی مەدەنی
161-
ئیبراهیم ئەحمەد هونەرمەند- میدیاكار
162-
دكتۆر رێبوار حەسەن ئەندامی پیشووی پەرلەمانی سوید
163-
رێزان شێخ دڵیر پارێزەر- پەرلەمانتاری پێشوو
164-
ئەحمەد رەسوڵ نووسەر- رۆژنامەنووس
165-
بەرزان ئەولە پەرلەمانتاری پێشوو
166-
مەسعود عەبدولخالق تویژەری سیاسی
167-
دكتۆر رەعد رەفعەت ئەكادیمی مامۆستای زانكۆ
168-
فەرمان رەشاد رۆژنامەنووس
169-
دكتۆر سەهل سابر رۆژنامەنووس -چالاكی مەدەنی
170-
مەهدی فەتاحی چالاكی مەدەنی
171-
محەمەد جەهانگیری
172-
سروە ناسری سیاسی- میدیاكار
173-
كەریم ئامانی سیاسی
174-
ئیسماعیل قارەمانی سیاسی
175-
مامۆستا محێدین كەریم چاودێری سیاسی
176-
فەتحوڵا حەسەن سیاسی- نووسەر
177-
دڵزار عارف حەسەن شێوەكار- سیاسی
178-
دكتۆر جاویدان كەمال سیاسەتمەدار
179-
بیریڤان مەحمود محەمەد سیاسەتمەدار
180-
نەجمە مقەیبەر عبود هونەرمەند
181-
زەهیە ئەلرەشی سیاسی
182-
شیرن شێخ حەمادە سیاسی- ئیداری
183-
مەحمود مامۆ رەشۆ سیاسی
184-
دڵیر عەبدولخالق مامۆستای زانكۆ
185-
زمناكۆ جەلال راویژكار
186-
چۆمان محەمەد پارێزەری راویژكاری
187-
رۆڤان سەروەت پارێزەر
189-
محەمەد ئەحمەد رۆژنامەنووس
190-
سەنگەر جەمال رۆژنامەنووس
191-
رەئوف ئالانی رۆژنامەنووس
192-
سیروان حەمە رەشید نووسەر
193-
كارمەند مەحمود پارێزەری راویژكار
194-
ئومێد مەحمود پارێزەر
195-
پیشرەو رەئوف رۆژنامەنووس
196-
ئازا ئیبراهیم رۆژنامەنووس
197-
سەروان ناسر رۆژنامەنووس
198-
لاوك ئەمجەد رۆژنامەنووس
199-
كویستان حەمەكەریم پەرلەمانتاری پیشوو لەعێراق
200-
نەبەز عوسمان مامۆستای زانكۆ
201-
سامانی وەستا بەكر نووسەر
202-
گەشە حەفید پارێزەر- رێكخراوی ئازادبوون
203- هێرش شۆڕش ـ ڕۆژنامهنوس
-203 چیمەن حەمە رەشید نووسەر-
چالاكوان
-204 دكتۆر رازاو گوڵ محەمەد
پارێزەر
-205 زانکۆ سەردار- ڕۆژنامەنوس