شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ زیاد ئەلعەیش نوێنەری کاتی حکومەتی سوریا بە ئامادەبوونی نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و بەرپرسان بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ی کانونی دووەم بەتایبەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دیدارێکی ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک لە کەیسە سەرەکییەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە تاوتوێ کرا، وەک ئازادکردنی بارمتەکان و زیندانیانی هەردوولا.
جگە لەوەش لە کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستە سەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەم پرۆسەیە بۆ بەهێزکردنی متمانە لە نێوان هەردوولا.