قەتەر پاشکۆی سەربازی و ئەمنیی ئێران لەوڵاتەکەی دەردەکات

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌قەتەر بەنوسراوی فەرمی، داوای له‌پاشکۆی ئەمنی و سەربازیی لەباڵیۆزخانه‌ی ئێران كرد له‌ماوه‌ی 24 سەعاتدا باڵیۆزخانه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن و وڵاتی قه‌ته‌ر به‌جێبهێڵن.


هاوکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەڕاگەیەندراوێکدا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە توندوتیژ پێشهاتێکی مەترسیدارو هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و سەقامگیریی ناوچەکە. قەتەر ئاماژەی بەوە کردوە کە سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەیان هەوڵی داوە بێلایەن بێت و تێوەگلانی خۆی لەم شەڕەدا رەت کردووەتەوە، بەڵام لایەنی ئێرانی سورە لەسەر بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ و هەڕەشەکردن لەئاشتیی جیهانی.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت و رێگری لەم پێشێلکارییە مەترسیدارانە بکات. هەروەها دەوحە جەختی کردەوە کە بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان، قەتەر مافی تەواوی هەیە بۆ بەرگریکردن لە خاک و سەروەریی خۆی و لە پێناو پاراستنی هاوڵاتییانی، لەهیچ ڕێکارێکی پێویست سڵ ناکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر یاداشتێکی فەرمیی رادەستی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوحە کرد، کە تێیدا هاتووە پاشکۆی سەربازی، پاشکۆی ئەمنی و تەواوی کارمەندانی ئەم دوو بەشەی ناو باڵیۆزخانەکە، لای دەوڵەتی قەتەر وەک کەسایەتیی نەخوازراو دەناسرێن. دەوحە فەرمانی کردوە کە دەبێت سەرجەم ئەو کەسانە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا خاکی قەتەر بەجێ بهێڵن.

وەزارەتی دەرەوە ڕونی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە دوای هێرشە مووشەکییە توندوتیژی و دوبارەبوەکانی ئێران دێت بۆ سەر دامەزراوەکانی قەتەر، کە بە پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەر سەروەریی وڵات.

بەپەلە