مامۆستایەكی ئاینی دەڵێت ئەمڕۆ ڕەمەزانەو سبەی یەكەم ڕۆژی جەژنە.. بەبەڵگەوە باسی دەكات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مامۆستا خەلیل عوسمان، مامۆستای ئاینی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئێوارەی ڕابردوو مانگ نەبینراوە، بۆیە ئەمڕۆ تەواوكاری مانگی ڕەمەزانەو سبەی شەممە یەكەم ڕۆژی جەژنە.


دەشڵێت، چاودێری مانگ کراوەو بەهیچ شێوەیەک مانگ نەبینراوەو لەچەند ناوچەیەکی جیاوازەوە هەوڵدراوەو ئەنجامی نەبوە.

ئەم مامۆستا ئایننیە دەگێرێتەوە، كەئەبو هورەیرەوە (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرموێت، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمویەتی: "صُومُوا لِرُۆْێتِهِ ۆأَفْگِرُوا لِرُۆْێتِهِ، فَإِنْ غُمِّێ عَڵیْكُمْ فَأَكْمِلُوا الْعَدَدَ" [صحیح مسلم].
واتە: (بە بینینی مانگ بەڕۆژوبن و بەبینینیشی جەژن بکەن، خۆ ئەگەر ئاسمان هەوراوی بوو لێتان، ئەوا ژمارەی مانگەکە تەواو بکەن). کە دەکاتە سی ڕۆژ.

مامۆستا خەلیل جەختیش دەكاتەوەو دەڵێت،"چاودێری بینینی مانگ کرا لەلایەن موسڵمانان و کەسانی جێ متمانە لە وڵاتی خۆمان و وڵاتانی دراوسێ هەمان مگالع و  وڵاتانی تریش، بەڵام بینینی مانگ نەسەلمێنرا.
ئەمڕۆ لای ئێمە 29ی ڕەمەزانەو هەینی 30ی ڕەمەزانە، لای ئەوانەی پێنج شەممە 30ی ڕەمەزان بوو، ئەگەر لە 30ی ڕەمەزاندا مانگ دەرنەکەوێت، ئایا بەیانی لەسەر بنەمای چی ڕۆژوو دەشکێنن و جەژن دەکەن؟
زیاتر ڕونیدەكاتەوەو دەڵێت،" ئەمەش وەک بنەمایەک وەربگرە ئەگەر مانگ لەڕۆژی 29ی مانگی کۆچیدا دەرنەکەوێت، بەدڵنیاییەوە لەڕۆژی 30دا دەردەکەوێت، خۆ ئەگەر دەرنەکەوت ئەوا کێشەو هەڵەیەک هەیە لەدیاریکردنی سەرەتای مانگەکەدا.