قالیباف: جەنگەکە چوەتە قۆناغێکی نوێوەو ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ئێمە ئاشکرایە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 311 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا جەنگەكە چوەتە قۆناغێكی نوێوەو دەشلێت،" ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ئێمە ئاشكرایە".


محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پەیامێكی لەئێکس بڵاویکردەوەو ڕایگەیاند،"كەئێستا جەنگەكە چۆتە قۆناغێكی نوێوەو دەشلێت،" ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ئێمە ئاشكرایە".

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ڕژێمی ئیسرائیل نەیتوانی ڕێگری لەموشەکەکان بکات لەناوچەی دیمۆنا کە زۆر پارێزراوه‌، ئەوا نیشانەی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێرشه‌كانیان چونه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، ده‌شڵێت، "چیتر ئاسمانی ئیسرائیل پارێزراو نیه‌".

لەبارەی بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ لێخۆشبوون لەکڕینی نەوتی ئێران لەلایەن وڵاتانەوە جەختدەكاتەوە،"هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئەو نەوتەی ئێران کە ئێستا لەدەریادایە؟ ببورن، هەمووی فرۆشراوەو کاریگەری نییە. 

بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، لەمانگی رابردوو، ئەمریکاو ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بەموشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. لەدوەم ڕۆژی جەنگەکەشەوە تاران تەنگەی هورمزی داخستوە.