شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر کەمپی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران لەزڕگوێزەڵەو لەچەند شوێنێكی سلێمانی دەنگەكەی بیستراوە، بەڵام تائێستا پشتڕاستنەكراوەتەوە كە هێرشەكە بەموشەك یان درۆن ئەنجامدراوە.
لەگەڵ ئەو هێرشەدا لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا کە 23 ڕۆژە دەستیپێکردوە، شەو نەبوە، موشەک و درۆن بەئاسمانی کوردستاندا نەبینرێت.