شارپرێس:
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "باسی ئه‌و بابه‌ته لای عێراقیش نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت".
ئاوات شێخ جه‌ناب سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆ بابه‌تی موچه چییانكردوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، وتی، "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه كردومانه‌و ناردومانه".
وه‌زیرى دارایی له‌باره‌ى وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ئاخۆ 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ده‌نێرن بۆ به‌غدا، ئه‌و بۆ ڕوداو قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "باسی 120 ملیار دیناره‌كه لای عێراق خۆیشی نه‌ماوه تا لای ئێمه هه‌بێت".
ئه‌م په‌یامه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق له‌كاتێكدایه، مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ ناردنی موچه بریتین له‌ناردنی لیستی موچە، راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە، ڕادەستکردنی نەوت‌و ناردنی 120 ملیار دیناری ناوخۆی هه‌رێم.
هاوكات دوێنێش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لیستی موچه‌ی مانگی سێی موچه‌خۆرانی هه‌رێم‌و ڕاپۆرتی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگی شوبات، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاریی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كرێت".
