شارپرێس:
خالید شوانی
رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی و تەیف سامی بەڵێنیان داوە هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی
سێی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکەن.
خالید
شوانی، وەزیری دادی عێراق بە کەناڵی "روداو"ی راگەیاندوە،" لەگەڵ
محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە موچەی هەرێمی کوردستان قسەی کردوەو سەرۆک وەزیران
بەڵێنیداوە ئەگەر هەرێمی کوردستان نەتوانێت بۆ ئەم مانگە 120 ملیار دینار وەک
داهاتی ناوخۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، ئەوا کێشە نابێت و موچە مانگی
سێ خەرج دەکرێت ".
خالید شوانی وتیشی، لەگەڵ تەیف سامی،
وەزیری دارایی عێراقیش لەسەر هەمان پرس قسەی کردوەو ئەویش دڵنیایی داوە کە نەبونی
120 ملیارەکە نابێتە کێشە لەبەردەم خەرجکردنی موچە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو موچەی
مانگی سێی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی
ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەوە بەشێوەیەکی گشتی داهاتی ناوخۆ لە عێراق کەمیکردوە، سەرۆک وەزیرانی
عێراق و تەیف سامی ئەو تێگەشتنەیان هەبوە کە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کەمیکردوە.