عێراق لەڕێگەیەكی دیكەوە هەناردەكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1199 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عیراق هەناركردنی نەوتی ڕەشی لەڕێی تانكەرەوە بۆ سوریاو لەوێشەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێكرد.


وەزارەتی نەوتی عیراق ئەمڕۆ لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئابوریی نیشتمانی و دابینكردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، وەزارەتی نەوت دەستیكردووە بەهەناردەكردنی نەوتی ڕەش بەبارهەڵگری تانكەر لەڕێگەی سوریای دراوسێیەوە.

ئەوەش ڕونكراوەتەوە، لایەنی سوری گەرەنتی گەیشتنی ئەو نەوتە دەكات لەخاكی ئەو وڵاتەوە بەرەو دەروازەكانی هەناردەكردن، رێژەكەش ڕۆژانە ڕوو لەهەڵكشان دەكات.

ئەەم لەكاتێكدایە، لەماوەكانی ڕابردودا بەفشاری ئەمریكا هەرێم و بەغدا ڕێككەوتن نەوت بەبۆری كوردستاندا هەناردەی وڵاتانی جیهان بكرێت.