شارپرێس:
لیوا ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە هەڕەشەیەکی گەورەی لەسوپای ئەمریکاو وڵاتانی ناوچەکە کرد، دهشڵێت، " ناکرێت گەلی ئێران لەمەترسیدابێتو ناوچەکانی دیكه ئارام بن".
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران جهختیكردهوه، هەموو هاوپەیمانانی ئەمریکا لەناوچەکە بهئامانجدهگرین، ئەگەربێتو واشنتۆن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی وشکانیی دژی ئێران ئەنجامبدات.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزاری لیوا حاتەمییەوە گواستویەتییەوە کە وتویەتی؛ دەبێت هیچ کەسێک ڕزگاریی نەبێت ئەگەر دوژمن هەوڵی هێرشی وشکانی بدات.
جەختی لەچاودێریکردنی جووڵەکانی دوژمنو جێبەجێکردنی پلانی بەرەنگاربونەوە کردوهتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی باس لەنیازی ئەمریکا دەکەن بۆ هێرشێکی خێرا.
فەرماندەی سوپا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت مۆتەکەی شەڕ لەسەریان نەمێنێت، چونکە شتێکی عەقڵانی نییە شوێنەکانی دیكه ئارام بنو گەلی ئێران لەمەترسیدابن.