ارپرێس:
مانگى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانى سنورى په‌روه‌رده‌ى گشتیى سلێمانى ئاشكرایانكرد، كێشه بۆ موچه‌كانیان دروستبوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش به‌شارپرێسى وت، "له‌كۆى 42 هه‌زارو 956 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر، 395 مامۆستا هه‌ر خۆیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مان موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو خۆیان تۆمارده‌كه‌ن".
نه‌ژاد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و مامۆستایانه وتى، "له‌سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتیى سلێمانى، له‌كۆى 42 هه‌زارو 956 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه كێشه‌ى موچه‌ى هه‌یه، ته‌نها 647 مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رن، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 252یان كارته‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌چون وه‌رى بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها 395 مامۆستاش هه‌ر خۆیان تۆمارنه‌كردوه، ئه‌مان موچه‌كانیان ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو خۆیان تۆمارده‌كه‌ن".
وتیشى:"له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كێشه‌یه كێشه‌ى ئێمه‌و وه‌زاره‌تى دارایی‌ش نییه، به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌به‌غداوه، ئه‌وان موچه به‌ئه‌لیكترۆنى ده‌نێرن، هه‌ر كه‌سێك خۆى له‌سیستمه ئه‌لیكترۆنیه‌ى ناوى هه‌ژمارى منه تۆمارنه‌كردبێت،له‌به‌غداوه موچه‌كانیان ڕه‌وانه ناكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى وت، "مانگى پێشوو و ئه‌م مانگه‌ش، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌كان‌و یه‌كه‌ى ئیداریی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى خۆیان تۆمارنه‌كردوه‌و ئه‌وانه‌شى كارته‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بچن وه‌ریبگرنه‌وه، تاوه‌كو كێشه بۆ موچه‌كانیان دروستنه‌بێت".
