ژمارەیەک کەشتی جەنگی ئەمریکا بەگەرووی هورمزدا تێپەڕین

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 653 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ژمارەیەک کەشتیی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە گەرووی هورمز تێپەڕیون.

پەیامنێری ماڵپەڕەکە ڕایگەیاند، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە چەند کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆژی شەممە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.

کەشتییە جەنگییەکان لە گەرووی هورمز لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بەرەو کەنداوی فارس تێپەڕین، پاشان لە ڕێگەی گەرووەکەوە بەرەو ڕۆژهەڵات بەرەو دەریای عەرەبی گەڕاونەتەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە لەگەڵ ئێراندا هەماهەنگ نەبووە، هەروەها لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە یەکەمجارە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

ئەو بەرپرسە دەڵێت، "ئەمە ئۆپەراسیۆنێک بوو کە تیایدا گرنگی بە دەستەبەرکردنی ئازادی گەشتکردن بوو لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا".

بەپەلە