نزار ئامێدی بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی بەسەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق  نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی بووە سەرۆک کۆماری عێراق.

بەگوێرەی ئەنجامەکان نزار ئامێدی 227 دەنگ و موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو 15 دەنگیان بەدەستبهێناوەو 8 دەنگی پوچەڵیش هەبوون .

 

نزار ئامێدی دوای هەڵبژاردنی لەوتارێکدا لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند پابەندە بەکارکردن بەدەستوور و خزمەتی گەلی عێراق.

هەروەها دووپاتیکردەوە لەپابەندبوون بەئەرکە نێودەوڵەتییەکان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هیوای هاتنەئارای ئاشتی خواست.

بەپەلە