شارپرێس:
شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا، قۆناغێکی نوێی دانوستانە سێقۆڵییەکانیان لەئیسلام ئاباد دەستپێکرد.
میدیاکانی ئێران ئاشكرایانكرد، گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانیان دەستیپێكردوەو ئاشكرایانكردوە، كەئەمە دواهەمین دەرفەتە بۆ لایەنی ئەمریکی تا بگەنە چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەجەنگ.
ئاژانسی تەسنیم ڕایگەیاند، پێش چەند خولەکێک قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان لەئاستی باڵا دەستی پێکردوە.
میدیای ئێران ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم کۆبونەوەیەدا کەسایەتییە کاریگەرو بڕیاردەرەکانی هەردولا ڕوبەڕوو لەسەر مێزی دانوستانن، کە بریتین لەشاندی ئێران، محەممەدباقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمان، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەو عەلی باقری بەرپرسی دۆسیەی دانوستانەکان.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی ڕاپۆرتێكی تەسنیم، تیمی ئێرانی ڕاستەوخۆ هاوبەشیكردنی هەر وڵاتێكیان بۆ بەڕێوەبردنی گەروی هورمز ڕەتكردۆتەوە.