پارتی لەبارەی سەرۆك كۆمارەوە پەیامێكی زۆر توندی بڵاوكردەوە

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی توندی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوکردەوەو دەڵێت، "ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسە ناکەین کە دیاریکراوە بۆ سەرۆککۆمار"، جەختیش كراوەتەوە كە هەردوو فڕاکسۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، "بەشێوەیەک پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو، کە لەدەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکراوی" ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو. 

ئاماژەی بەوەش کردوە، "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن بەرنامەی کۆبونەوەی دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسایە."
 
سەبارەت بەكاندیددەكەی یەكێتی كەنزار ئامێدی بوو، مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، "ئەو كاندیدەی کە دیاریکرابوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لە دەرەوەی ئالیەتی کوردستانی بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی کوردستانە، نەک حیزبێک، بەڵام ئەم كاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق پەسندیان کردوە!" حەختیش دەكاتەوە، کە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی کوردستانە، نەک حزبێک، بەڵام ئەم كاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق پەسندیان کردوە!
 
پارتی ئەوەش دوپاتدەكاتەوە كە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەنەوەو دەڵێت، کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بەنوێنەری زۆرینەی کوردستانی نازانین و هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین. 

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا دەشڵێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنی پاتیمان بایکۆتی بەشداری کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد کە دەبوایە دوای بایکۆت کردنەکە ناوی کاندیدی پارتیمان لەپڕۆسەی هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنی پارتیمان لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپەلە