شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بقایی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند
کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد کۆتایییان هات و لایەنەکان
گەیشتنە تێگەیشتن.
بەقایی ئاماژەی بەوەکردووە کە لەسەر زنجیرەیەک پرس ناکۆک بوون، بەڵام بەهۆی
بوونی جیاوازیی قووڵ لە دیدگاکاندا سەبارەت بە 2 بۆ 3 بابەتی گرنگ، گفتوگۆکان نەگەیشتنە
ڕێککەوتنی کۆتایی.
بەقایی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەم
خولەدا 10 خاڵەکەی ئێران و داواکارییەکانی لایەنی ئەمریکی تاووتوێ کراون و جەختی
کردەوە کە ڕێگەی دیپلۆماسیی هەمیشە وەک ئامرازێکی بنەڕەتیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە
نیشتمانییەکان کراوە دەمێنێتەوە.
وتەبێژەکە ڕوونیکردەوە کە ئەم گفتوگۆیانە پاش 40 ڕۆژ لە جەنگ و لە کەشێکی پڕ
لە بێمتمانەیی و گومانی بەرامبەر بەڕێوەچوون، بۆیە پێشبینی نەدەکرا لە یەک دانیشتندا
ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەدەست بێت.
هەروەها جەختی لە ئاڵۆزیی بابەتەکان
کردووە و ڕایگەیاند کە پرسگەلی نوێ و هەستیار وەک دۆخی گەرووی هورمز بۆ یەکەمجار بۆ
دانوستانەکان زیادکراون.