شارپرێس:
ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی عەفرین لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بەحکومەتهكهى شه‌رع، هەڵمەتێکی
پشکنین‌و دەستبەسەرکردنیان لەگوندی نێربیەی سەر بەگوندەواری باکوری حەلەب ئەنجامداوە
كه گونده‌كه كوردیه‌و دانیشتوانه‌كه‌شى كوردن، ده‌شڵێت، "ئه‌و په‌لاماردانه
یه‌ك هۆكارى هه‌بوه گوایه ئه‌و گونده پێشتر هاوكارو هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى
سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌بوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و
زانیاریانه‌ى ڕێكخراوى مافى مرۆڤى عه‌فرین ئاشكرایكردوه، هێزێک کە پێکهاتبون لەزیاتر 20 چهكدارو چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیی،
چونەتە گوندەکەوەو دەستیانکردوە بەپشکنینی ماڵی چەند هاوڵاتییەکی کورد‌و هەڵمەتەكهش
بەپاساوی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی پێشوو واته هه‌سه‌ده ئەنجامدراوە".
ڕاپۆرتەکە ئاماژە
بەوەدەکات، پرۆسەی پشکنینەکان بەبێ ڕێوشوێنی یاسایی پێشوەختە بوەو ماڵی ئەم هاوڵاتیانەی
گرتوەتەوە، (عەبدولجەلیل عەیدان، حەکیم شاهین، شاهین حەکیم شاهین، عیماد عەبدولجەواد،
محەمەد نوری مەحۆ، عەبدولجەواد عەبدولقادر وەلۆ، زیاد ئەحمەد وەلۆ، خالید ئەحمەد وەلۆو
سەلاح محەمەد وەلۆ).
هەر به‌گوێره‌ى
زانیارییه‌كان، دوای کۆتاییهاتنی پشکنینەکان، هێزەکە پاشەکشەیکردوەو دوو هاوڵاتییان
بەناوهكانى (عیماد عەبدولجەواد، 45 ساڵ‌و شاهین حەکیم شاهین، 23 ساڵ) دەستبەسەرکردوەو
تائێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بەهۆکاری
یاسایی دەستبەسەرکردنەکەو شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە.
