ترەمپ ئاگربەستێکی 10 رۆژی راگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەئەمڕۆە ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.


دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە سەکۆی "ترۆس سۆشیال" ئاماژەی بەوەکردوە،" کەمێک لەمەوبەر گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ جۆزیف عەون سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد و هەردوو سەرۆک رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی ئاگربەست بۆ ماوەی 10 رۆژ ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئاگربەستەکە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا دەستپێدەکات، بەمەبەستی بەدیهاتنی ئاشتی لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل .

ترەمپ وتیشی،" رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرکردەکانی هەردوو وڵات بۆ یەکەمینجار دوای 34 لە واشنتۆن کۆبونەوە، بۆ ئەوەی ئاشتی هەمیشەیی لە لوبنان بەدیبێت ".