شارپرێس:
بڕیارێکی نوێ لهبارهى
بهرزكردنهوهى نرخى سوتەمەنیی، بژێوی خەڵکی ڕۆژئاواى كوردستانى خستوهته مەترسییەوە،
لهبهرامبهردا 39 حزبو لایهنى سیاسیى ناوچەکە بەتوندی دژی ئهو بڕیاره وهستانهوهو
ڕایدەگەیەنن، "ئەم هەنگاوە بارگرانییەکی تاقەتپڕوکێن دەخاتە سەرشانی هاوڵاتیانو
ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە".
ئهو 39 حزبو
لایهنه سیاسییه هۆشداریدەدەنو ڕایدهگهیهنن، بەرزکردنەوەی نرخی سوتهمهنى لەڕۆژئاواى
كوردستان، بارگرانییەکی مەترسیدار بۆسەر ژیانی هاوڵاتییان دروستدەکات.
ئهو لایهنه سیاسییانه
لەپارێزگای حەسەکە، لەڕێگەی بەیاننامەیەکی هاوبەشەوە ناڕەزایەتی توندیان بەرامبەر
بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سوتهمهنى بۆ 75 سەنت (11.250 لیرەی سوری ـ نزیكهى ههزار
دینارى عێراقى) نیشانداو دهڵێن، "ئەم هەنگاوە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر
بژێوییو ڕەوشی ئابوریی خەڵک دەبێت".
لەبەیاننامەکەدا
هاتوە، ئەم بڕیارە دوای کۆبونەوەی نێوان بەڕێوهبەرایەتی سوتەمەنیو وەزارەتی نەوتی
سوریا هاتوەو ئاماژە بەوەکراوە، فشارە ئابورییەکان بۆسەر هاوڵاتییان زیاتر دەکات،
بەتایبەت کە زۆرینەی خەڵک بۆ گەرمکەرەوە، گواستنەوەو کەرتەکانی کشتوکاڵو پیشەسازیی
پشت بەسوتهمهنى دەبەستن.
حزبەکان جەختیانکردوهتهوه،
بڕیارەکە بهبێگوێدانە لێکەوتە خراپەکان دراوەو دەبێتە هۆی گرانبونی سەرجەم کەلوپەلو
خزمەتگوزارییەکان، ئەمەش نەک تەنها هێزی کڕین لاواز دەکات، بەڵکو گرژییو نائارامیی
لەنێوان خەڵکو دەسەڵاتدا زیاتر دەکات.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا،
داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بکەنو ڕێکارێک
بگرنەبەر کە بارودۆخی ژیانی خەڵک باشتر بکات نەک خراپتر، داواش لەبەڕێوبەرایەتی خۆسەر
كراوه بڕیارەکە جێبەجێنەکاتو بەدوای چارەسەری جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی
دانیشتوانی ناوچەکە.
1ـ
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK)
2ـ
پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD)
3ـ
پارتی سەوزی دیموکرات
4-
پارتی ئاشتیی دیموکراتی کوردستان
5-
پارتی لیبراڵی کوردی لەسوریا
6-
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (KKP)
7-
پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (PDK-S)
8-
پارتی دیموکراتی کوردی سوری
9-
پارتی چەپی کوردی لەسوریا
10-
پارتی چەپی دیموکراتی کوردی لەسوریا
11-
پارتی سوریای ئایندە
12-
پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
13-
بزوتنەوەی نوێبونەوەی کوردستان
14-
یەکێتیی ڕەنجدەرانی کوردستان
15-
دەستەی نیشتمانیی عەرەبی
16-
پارتی مۆدێرنێتەو دیموکراتی بۆ سوریا
17-
پارتی تەبایی (وەفاق)ی دیموکراتی کوردی سوری
18-
بزوتنەوەی چاکسازیی ـ سوریا
19-
پارتی ئاشوریی دیموکرات
20-
پارتی برایەتیی کوردستان
21-
پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردی لەسوریا
22-
بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ـ (TEV-DEM)
23-
کۆنگرەی ستار
24-
پارتی پارێزگاران (موحافیزین)
25-
پارتی تێکۆشانی دیموکرات
26-
ڕەوتی ئایندەی کوردستان
27-
پارتی دیموکراتی کوردستان ـ ڕۆژئاوای کوردستان
28-
بزوتنەوەی گۆڕانی دیموکرات
29-
پارتی یەکێتیی سریانی
30-
پارتی کۆبونەوەی نیشتمانیی کوردستان
31-
پارتی دیموکراتی کوردی لەسوریا (الپارتى)
32-
پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردی لەسوریا (یەکێتیی)
33-
پارتی چەپی شۆڕشگێڕ لەسوریا
34-
پارتی سورایا (Suryoye)
35-
پارتی پارێزگارانی کوردستان
36-
پارتی کۆبونەوەی سوریی دیموکرات
37-
ڕەوتی چاکسازیی سوریی
38-
پارتی گەشەپێدانو بونیادنانی سوری
39-
یەکێتیی ئەرمەنی
