وەزارەتی تەندروستی ڕونكردنەوە لەگیانلەدەستدانی غەزاڵ مەولان دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1305 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەبارەی گیانلەدەستدانی غەزاڵ مولان و دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی وەرنەگرتنی لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی ڕونكردنەوە دەدات و دەڵێت، لەگەڵ تەندروستی سلێمانی و داواكاری گشتی لەسەر هێڵین و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپاردەکراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن بۆ ئەم دۆسیەیە بۆ ئاشکراکردن و دڵنیابونەوە لەتەواوی ڕاستیەکانی ئەم ڕوداووە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران.


وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوابەدوای ڕەوانەکردنی بریندار (غەزال مەولان) لە نەخۆشخانەی (شۆڕش)ی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانەی (بەخشین)ی کەرتی تایبەت و ئەنجامنەدانی ڕێکاری پزیشکی و وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە و دەرەنجام گیان لەدەستدانی، ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی لەسەر هێڵ بوە لەگەڵ داواکاری گشتی پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022".

جەختیش دەكاتەوە، كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپاردەکراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن بۆ ئەم دۆسیەیە بۆ ئاشکراکردن و دڵنیابونەوە لەتەواوی ڕاستیەکانی ئەم ڕوداوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران کە بەدڵنیایی جێگای قەبوڵکردن نیە و ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، كە دامودەزگاکانی تەندروستی هەمیشە پێویستە بەئەرکی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەرکەسێک هەڵبستن و نابێت بکەونە ژێر هیچ گوشار و نیازێکی سیاسی.


بەپەلە