ئاژانسێكی ئەمریكی: دی ڤانس و قاڵیباف دەچنە ئیسلامئاباد

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ئەسۆوشیەتد پرێس ئاشكرایكرد، كە سبەینێ چوارشەممە هەر یەک لەجەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاو محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەئیسلامئاباد دەبن.

ئاژانسی ئەسۆوشیەتد پرێس بڵاویكردەوە، كە نێوەندگیرەکان دڵنیابونەوە کە سبەینێ چوارشەممە هەر یەک لەجەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاو محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەئیسلامئاباد دەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستان.

هاوكات، ئاژانسەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم سەردانە بۆ بەشداریكردنە لەگەڕی دوەمی  دانوستانەكان.

هاروەها، ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەزاری دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، "ئێمە لەسەر لێواری ئامادەباشیی تەواوین بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە جەنگییە گەورەکان دژی ئێران لەهەر ساتێکدا بێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا ئەمریكاو ئێران بەفەرمی ناردنی شاندەكانیان ڕانەگیەیاندوەو ئێرانیش بەتوندی ڕەتیدەكاتەوە كە بەشداری دانوستانەكان بكات.