ترەمپ ئاگربەستی درێژ کردەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئاگربەست درێژ دەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر پێشنیازی بەرپرسانی پاکستان لەوان شەهباز شەریف  سەرۆکوەزیران هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران رادەگرین و ئاگربەست درێژدەکەینەوە.

 

دەشڵێت، هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران ڕادەگرین تا ئەو کاتەی سەرکردەکانی ئێران دەگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو، چونکە لەناوخۆیاندا تووشی دابەشبوونێکی قوڵ بوون.

 

ترەمپ ڕاشیگەیاند، هاوکاتی ئەم ئاگربەستە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.