ئاسایش دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند كەهێرشیكردە سەر مزگەوتەكەی هەولێر

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوای ڕوداوەكەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لەهەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردوە کە تۆمەتبار بون بەشێواندن و هێرشکردنە سەر چەند مزگەوت و تەکیەیەک.


بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کەسێکی نەناسراو لەدرەنگانێکی شەودا، هەڵیکوتاوەتە سەر دوو مزگەوت و تەکیەیەک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بەدواداچون کراو ناسنامەی تۆمەتەبارەکەمان ئاشکرا کرد.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردوە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکەمان دەستگیر کرد بەناوی (ح، ص، م).

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە،  تۆمەتبار هەمان ئەو کەسەیە کە هەڵسابوو بەشێواندنی گوڕستانی کریستیانەکان لەقەزای شەقڵاوەو قەزای کۆیە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاڕاستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.