واشنتۆن گەمارۆ دەریاییەكانی بەسەر ئێراندا توندتر دەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشكرایكرد، رێکارەکانی گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر ئێران توندتر كردۆتەوەو دەڵێت، لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردودا رێڕەوی 48 کەشتییان گۆڕیوە.


فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند،"ئەم هەنگاوەی گۆڕینی رێڕەوی کەشتییەکان بەشێکن لەبڵاوەپێکردنی بەردەوامی هێزە سەربازییەکان بەمەبەستی چاودێریکردنی جوڵەی دەریاوانی و جێبەجێکردنی ئەو سنوردارکردنانەی خراونەتە سەر چالاکییەکانی پەیوەست بەبەندەرەکانی ئێران".

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، ئەمڕۆ وێنەی کەشتیی جەنگی یو ئێس ئێس نیو ئۆرلیانز بڵاوکراوەتەوەو جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم کەشتییە لەدەریای عەرەب بەردەوامە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانی گەمارۆی دەریایی، ئەم هەنگاوەی واشنتن دوای ئەوە دێت، سوپای ئەمریکا چەندین جار پشکنینی بۆ ئەو کەشتیانە کردوە کە گومانی پەیوەندییان لەگەڵ ئێران لێ دەکرێت.