شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى به‌ره‌و به‌غدا بهڕێدهكهوێتو دوو ڕۆژیش لهپایتهختى عێراق ده‌مێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئەمڕۆ دوشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەسەردانێکى دوو ڕۆژه به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
ڕاگهیهنراوهكهى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى بهوهكردوه، لەمیانى سەردانەکەیدا، بارزانى زنجیرەیەک کۆبونەوە لەگەڵ سەرکردەو بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجامدەدات.
جهختیشكراوهتهوه، ئامانجى سهردانو كۆبونه‌وه‌كان، پرۆسه‌ى سیاسیی، پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق‌و پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغداو چەندین پرسی دیکەش تاووتوێدەکرێن.