شارپرێس:
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته شارى به‌غداو بڕیاروایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه حزبى‌و حكومییه‌كان له‌شارى به‌غدا كۆبونه‌وه‌و دیدارى تایبه‌تى هه‌بێت، شارپرێس زانیویه‌تى، له‌به‌رنامه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمدا، دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نزار ئامێدى سه‌رۆك كۆمارى عێراق نابێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، خشته‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردان‌و كۆبونه‌وه‌و دیداره‌كانى بارزانى به‌مشێوه‌یه‌ن، كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، بارزانى یەکەم کۆبونەوەى لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبونی، نوری مالیکی، هادی عامری، فالح فەیازو موحسین مەندەلاوی ده‌بێت.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بێت‌و دواتریش ڕاسته‌وخۆ لەگەڵ عه‌لى زه‌یدى كاندید بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران ده‌بێت، پاشان لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە كۆده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكى هه‌رێم دواى کۆبونەوەیه‌ك، خوانی ئێوارەى لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، له‌به‌رنامه‌و كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، هیچ كۆبونه‌وه‌و دیدارێكى له‌گه‌ڵ نزار ئامێدى سه‌رۆك كۆمارى عێراق نابێت.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكارى كۆنه‌بونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم كه جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیشه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرژییه‌كانى نێوان پارتى‌و یه‌كێتیى له‌باره‌ى هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆمار‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئامێدى له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه‌وه.
هه‌روه‌ك به‌بڕواى چاودێران، ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان هەردوو حزبە سەرەکییەکە له‌هه‌رێمى كوردستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار‌و پرسی پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حکومەتى هه‌رێم، ڕێگره لەوەی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم دیدار لەگەڵ نزار ئامێدی ئەنجامبدات.
