لەڕێگەی پڕۆژەبڕیارێكەوە هەوڵی كردنەوەی گەروی هورمز دەدرێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، واشنتۆن و وڵاتانی کەنداو کار بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەبڕیارێک لەئەنجومەنی ئاسایش دەکەن تا بتونێت بەیاسا گەروەكە بكەنەوە.


مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمریکاو وڵاتانی کەنداو کار بۆ داڕشتنی پڕۆژەبڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ سەرکۆنەکردنی ئێران بەهۆی داخستنی گەروی هورمز.

مایک واڵتز باسیلەوەشكردوە، كە ئەمریکا بەهاوبەشی لەگەڵ بەحرێن و بەبەشداریی سعودییە، کوێت، قەتەر و ئیمارات پڕۆژەبڕیارە نوێیەکە دادەڕێژێت و دانوستانەکان لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچن.

پڕۆژەبڕیارەکە بەتوندی سەرکۆنەی هێرش و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەکات، هەروەها ئەو چالاکییانەش سەرکۆنە دەکات کە ئازادی دەریاوانی لە گەرووی هورمزدا پەکیان خستوە، لەوانەش چاندنی مینی دەریایی و سەپاندنی باجی نایاسایی.

پڕۆژەکە ئەو کارانە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانێت، ئەمەش دەیخاتە چوارچێوەی بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە و دەرگا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ناچارکەر دەکاتەوە.