شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "فایننشال تایمز"ی بەریتانی، ئاڵۆزییەکی دیپلۆماسیی و سیاسیی لە نێوان سکۆت بێسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا و ڕاشێل ڕیڤز، وەزیری دارایی بەریتانیا دروستبووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم کێشەیە دوای ئەوە هات کە ڕیڤز لە کۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن ڕەخنەی لە جەنگی سەر ئێران گرت و ئامانجەکانی ئەم جەنگەی بە "ناڕوون" و تەمومژاوی ناوزەند کرد.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێسێنت بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە هۆشدارییەکی توندی بە هاوتا بەریتانییەکەی داوە، بەڵام ڕیڤز بە تووڕەییەوە وەڵامی داوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو کارمەندی ئەو نییە و بە سەربەخۆیی بڕیار دەدات.
ڕیڤز جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەرکی حکومەتی وڵاتەکەیەتی ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئابووری بەریتانیا لە لێکەوتە نەرێنییەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران.