شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی نرخی کڕینی گەنمی بۆ وەرزی داهاتوو زیادكردو پشکی هەرێمی کوردستانیشی بە 400 هەزار تۆن جێگیر کرد.
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی 18یەمین کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد. بەگوێرەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، لەکۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێک لەکەرتەکانی کشتوکاڵ، نەوت، بەرگری و نیشتەجێبون دران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران نرخ و پلانی وەرگرتنی گەنمی بەم شێوەیە پەسند کردو تایبەت بەهەرێمیش پشکی هەرێمی کوردستان لەپلانی وەرگرتنی گەنم بۆ وەرزی کشتوکاڵی (2025-2026)، 400 هەزار تۆن زیادكرد، كە 292 هەزار تۆنی لەناو پلاندایە و 108 هەزار تۆنیشی لەدەرەوەی پلاندایە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ وەرزی پێشوو (2024-2025) و وەرزی ئێستا (2025-2026) خەرج بکات، ئەمەش لەڕێگەی ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕی قەرزەکان و سوەکانیان لەپڕۆژەیاسای داهاتوی بودجەی گشتیدا جێگیر بکات، هەروەها وەزارەتەکە گەرەنتیی دانەوەی بڕی قەرزەکەو سودەکانی بداتە بانکی بازرگانی عێراق.
