تەیف سامی لەبارەی موچەی هەرێمەوە پەیامی هەیە.. داوای ڕونكردنەوە دەكات

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای پارتی ئاشكرایكرد، كە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەدوای بینینی ڕاپۆرتەكەی هەرێم داوای ڕونكردنەوە لەحكومەتی هەرێم دەكات، لەكاتێكدا ڕاپۆرتەكەی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە داهاتی نانەوتی هەرێم بەڕێژەی لەسەدا 75 كەمیكردوە.


لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مییداكانی پارتی بڵاویانكردەوە، كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و تەیف سامی ڕاپۆرتەكەی هەرێمیان بینیوەو ڕایانگەیاندوە، كە دەبێت ڕونكردنەوە لەبارەی داهاتی نانەوتی بدرێت، ئەو كات دەتوانن پارەی موچەی مانگی چوار خەرجبكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیای پارتی، تەیف سامی داوای كردوە بەڕاپۆرتێكی دیكە  بەوردی دیاریبكرێت كە لەكوێ و بۆچی داهاتی ناوخۆی هەرێم كەمیكردوە، هاوكات، بڕیاریش دراوە موچەی مانگی چوار تەمویلنەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی ڕابردوو حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە لەڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندوە بۆ مانگی چوار تەنیا دەتوانن 40 بۆ 50 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی ڕادەست بكەن.

هاوكات، ئەمڕۆ ڕاپۆرتەكە لەكۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا تاوتوێكرا.