شآرپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی "تەسنیم" کە پشتی بە
سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، باسی لەوە
کردووە کە ئەمریکا هەوڵێکی چڕ دەدات بۆ فراوانکردنی بازنەی نێوەندگیری لە ڕێگەی
چەند وڵاتێکی دیکەوە.
ئاژانسە ئێرانییەکە رایگەیاندووە؛ زانیارییەکان باس
لەوەدەکەن کە سەرەڕای نمایشە سەربازییەکانی ترەمپ و تیمەکەی، واشنتۆن باش دەزانێت
هەر جووڵەیەک بکات، ڕووبەڕووی "شەرمەزارییەکی گەورە" دەبێتەوە کە "لە شکستی جەنگی 40
ڕۆژە خراپتر دەبێت".
دەشڵێت: ئەمریکا
لە ئاشکرادا بە زمانی هەڕەشە دەدوێت، بەڵام لە پشت پەردەوە تیمی دانوستانکاریان
تەنیا بە نێوەندگیری پاکستان نەوەستاون و چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی وڵاتانی ترەوە
هەوڵی کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەدەن.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت: ئێران بۆ هەموو ئەگەرەکان
ئامادەیە و بڕوا بە پاڕانەوەیان بۆ نێوەندگیریی ناکات، چونکە زمانی هەڕەشە چیتر
ترسی لای گەلان نەماوە و تەنیا یەک ڕێگە لەبەردەم ئەمریکایە، ئەویش قبوڵکردنی
شکستی خێرا و دوورکەوتنەوە لە پێدانی باجی قورسترە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی