شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی سێ مەرجی یەکلاکەرەوەی داناوە پێشئەوەی هاوکارییە داراییو ئەمنییەکان بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە.
ئاژانسی (فرانس پرێس) لەزاری ئەو بەرپرسە ئهمریكیهوه بڵاویکردوهتهوه، "واشنتۆن چاوەڕوانی هەنگاوی بەرجەستەیە لەعەلی زەیدی كاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینهى نوێى حكومهتى عێراق، بۆ دورخستنەوەی دەوڵەت لەگروپە چەکدارەکان پێش دەستپێکردنەوەی هاوکارییە داراییو ئەمنییەکان".
ئهو بهرپرسه ئهمریكیه كه ناوهكهى ئاشكرانهكراوه، جهختیكردوهتهوه، "دەبێت زەیدیی ئەو سنورە لێڵو ناڕونەی نێوان دەوڵەتی عێراقو گروپە چەکدارەکان ڕونبکاتەوە، دەستپێکردنەوەی پشتگیرییە تەواوەکانیش پێویستی بەوەیە سەرەتا گروپە چەکدارەکان لەسەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت دەربکرێن، ههروهها بڕینی بودجەیان لەناو بودجهى عێراقو هاوكات ڕێگریکردن لەخەرجکردنی موچەی چەکدارەکانیان، ئەمانە ئەو هەنگاوە بەرجەستەیانەن کە متمانەمان پێدەبەخشنو بونی عەقڵییەتێکی نوێ دەسەلمێنن".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوه، "بنکەو دامەزراوەکانی ئەمریکا لەعێراق ڕوبەڕوی زیاتر لە600 هێرش بونەتەوە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە28ی شوباتداو هێرشەکانیش وەستاون لەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکاو ئێران لە 8ی نیسانی ڕابردوەوە، جگە لەهەندێک هێرشی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان".
