شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی
تەندروستی عێراق دوایین ئاماری نەخۆشی تای خوێنبەربون لە وڵاتەکە ئاشکرادەکات و
دەڵێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا 15 حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە لەوڵاتەکە تۆمارکراوە، کەسێکیش لەپارێزگای کەرکوک بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە،" زۆرینەی
توشبوانی نەخۆشی تای خوێنبەربون کە بریتی بوە لە پێنج کەس، لەپارێزگای زیقار
تۆمارکراوە، هەفتەی رابردوش دوو حاڵەت لە پارێزگای مەیسان، دوو حاڵەت لە موسەنا،
دوو حاڵەت لە واست و چوار حاڵەتی دیکەش لە شارەکانی بەغدا، دیالە، دیوانییە و
کەرکوک تۆمارکرا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەسەرەتای
ئەمساڵەوە تا ئێستا 48 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆمارکراوە و چوار کەس گیانیان
لەدەستداوە، کە دواهەمینیان لەکەرکوک بوە ".
لەبارەی هۆکاری توشبون
بەو نەخۆشییە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت،" تای خوێنبەربون لەڕێی ئاژەڵەوە
دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بە تایبەت مانگا و مەڕ و ئەسپ و بەشێکی دیکە لە ئاژەڵان.
هاوکات، وەزيرى تەندروستى حكومەتى هەرێم لەوبارەيەوە ڕايگەياند، تائێستا
لەهيچ شارێكى هەرێم تاى خوێنبەربون تۆمارنەكراوەو يەک حاڵەتی گومانلێكراو هەبوو لەسۆران،
دواى دەرچونى ئەنجامەكەى دەرکەوت کە توشبوو نییە.
وتیشی، ئەوەشى تۆماركرابوو لەسلێمانى هاوڵاتيەكى بەڕەچەڵەک عەرەبەو خةڵكى
شارى واستە، دواى دەرچونى
لەنەخۆشخانەى شار لەسلێمانى ڕاستەوخۆ بەرەو واست رۆيشتوەتەوە.
