بەرپرسیکی پنتاگۆن لەبارەی خەرجی جەنگی ئێران ئامارێکی جیاواز ڕادەگەیەنێت

ئابوری

13/05/2026‌ 131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تێچوی شەڕ لەگەڵ ئێران بۆ لانی کەم 29 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.

 
جوڵز و. هێرست، سەرپەرشتیاری کاروباری ژمێریاریی لە وەزارەتی بەرگریی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم زیادبوونە دوای هەژمارکردنی تێچووی جێگرتنەوەی کەرەستە سەربازییەکان و خەرجییە کارگێڕییەکانی مانەوەی هێزەکان هاتووە.

هێرست ڕوونیکردۆتەوە کە تەنیا دوو هەفتە لەمەوبەر خەمڵاندنەکان 25 ملیار دۆلار بوون، بەڵام پێداچوونەوە بە خەرجی تەقەمەنیی و پاڵپشتیی لۆجستیی ئاستەکەی بەرزکردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی پێیت هیگسێت لە وەڵامی پرسیارێکی پەرلەمانتاران سەبارەت بە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێکی وردتر، وتی کاتێک پێویست بکات زانیارییەکان دەخەنە ڕوو بێ ئەوەی کاتێکی دیاریکراو ڕابگەیەنێت.

ئەم مشتومڕانە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە ناوخۆی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵکشانی خەرجییە سەربازییەکان و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوونە.