شارپرێس:
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی سەردانی بەغدا دەکات.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک دەگاتە بەغدا.
دەشڵێت، ئامانج لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، بەشداریکردنە لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت بۆ دەنگدان لەسەر کارنەمە و وەزیرەکانی حکوومەتی نوێی عێراق.
هەروەها بڕیارە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.