سێنتكۆم شكستی توانا سەربازییەكانی ئێرانی ڕاگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێنتكۆم ڕایدەگەیەنێت، ئێران توانا سەربازییەكانی شكستی هێناوەو دەڵێت، بەڵگەی ئەوەش پاشەكشەیەتی لە چالاكییە دەریاییەكانی لەگەروی هورمز.


براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، چالاکییە دەریاییەکانی ئێران لەگەروی هورمز زۆر سەیر کەمی کردوە، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە توانای سەربازی ئەو وڵاتە تێکشکێنراوە".

کوپەر دەڵێت،" بەپێی ئەزمونی سەربازیی خۆم، پێشتر هەر کەشتیەکمان نزیک گەروەکە ببایەوە، 20 تا 40 بەلەمی ئێرانی نزیک دەبونەوە لێی، بەڵام ئێستا تەنیا  دوو تا سێ دانە دەبینرێت.

دەشڵێت، "ئەو ڕۆژە بەسەرچوو کە موشەکی گران بەها بەکاربێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی درۆنی ئێرانی".

فەرماندەی سێنتکۆم ڕاشیگەیاندوە، لەهەزاران ئامانج لەئێراندا، تەنیا لێکۆڵینەوە لەیەک کەیسی مەدەنی دەکرێت، ئەگینا هەموو ئامانجەکان سەربازیی بون".

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئێران، کوپەر وتی، ئۆپراسیۆنەکان کۆتاییپێهات چونکە سێ ئامانج بە دەست هاتون لەجەنگی ئێراندا؛ لەناوبردنی توانای موشەکی، لەناوبردنی کارگەکانی دروستکردنی موشەک و درۆن و لەناوبردنی توانای دەریایی ئێران.