شارپرێس:
بەهۆی بەرزبونی ئاستی ئاوی بەنداوی دەکان، پێشبینی ژێرئاوکەوتنی باخەکانی رۆخی دەریاچەکە دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕینیش داوا لەو خاوەن باخانە دەکات کارەبای باخەکانیان بپچڕێنن، تا دوربن لە کارەساتی دڵتەزێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای راپەڕین رایگەیاند،" بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان و ئەوەی رونە لەبەرچاومان، رۆژ بە رۆژ ئاوی دەریاچەی دوکان لەزیادبون دایە و لەسەرڕێژبون نزیک دەبێتەوە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەوە هەندێک لەو باخ و زەویانەی دەکەونە رۆخی دەریاچەکە ژێر ئاو دەکەون یان بەشێکی باخەکان ئاویان دەچێتە ناو، بۆیە داوا لەو خاوەن باخانە دەکەن کە دڵنیان لەوەی ئاوی دەریاچە دەچێتە ناو باخەکانیان، کارەبای باخەکانیان بپچڕێنن تا دوربن لە کارەساتی دڵتەزێن ".