یەکەم پەیامی ئەمریکا بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تۆم باراک پیرۆزبایی لە عەلی زەیدیی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیران و دەڵێت،" ترەمپ ئامادەیە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق کار بکات ".


تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سوریا پەیامێک ئاراستەی عەلی زەیدیی دەکات و رایدەگەیەنێت،" "ئێمە گەشبینین بەم سەرکردایەتییە نوێیەتان، هەروەها چاوەڕوانی هاوکاریکردنین لەسەر کارنامەیەکی نوێی بوێر کە لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەکانماندا یەکبگرێتەوە."

ئەوەشیخستەڕوو،" دۆناڵد ترەمپ، مارک روبیۆ و ئەمریکا، بە تەواوی ئامادەن بۆ کارکردنی نزیک لەگەڵ بەڕێزتان و حکومەتەکەتان."

تۆم باراک لەپەیامەکەیدا باسی لەوەشکردوە،"  ئامانجیان بەشداریکردنە لە "بونیادنانی عێراقێکی خاوەن سەروەری، گەشەسەندوو، سەقامگیر و لە ئاشتیدا لەگەڵ دراوسێکانی؛ عێراقێک کە دەرفەت و گەشەپێدان بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی دابین بکات لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی سوودبەخشی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا ".