ئەمڕۆ لەچەند شوێنێک باران دەبارێت و لەهەندێک شوێنیش خۆڵبارین دەبێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانیش، ئەمڕۆ ئەمڕۆ لەچەند شوێنێک باران دەبارێت و لەهەندێک شوێنی دیکەش خۆڵبارین دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی دەڵێت،" لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەبێت کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت بارانبارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە بێت ".

هەر لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکرد،" لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵ باران هەیە، بە تایبەتی لە بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و  ناوچە دەشتاییەکانی باشوری هەرێم و سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک ".

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچە هەور بێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لەکەشدا، هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
پیرمام : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی