شارپرێس:
لەناوچەی باجور لە باکوری
رۆژئاوای پاکستان هێرشی چەکداری کرایەسەر بنکەیەکی سوپای ئەو وڵاتە و نزیکەی 30 سەربازی پاکستان کوژران و
برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی
"شینخوا" بڵاویکردەوە،" ژمارەیەک چەکداری توندڕەو لەناوچەی باجوری
سەر بە هەرێمی (خەیبەر پاختونخوا) لەباکوری رۆژئاوای پاکستان بە ئۆتۆمبێلی
بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردسەر بنکەیەکی سوپا و دواتر چەکدارەکان بە چەک
سەربازەکانیان کردە ئامانج، بەهۆیەوە نۆ سەربازی پاکستانی کوژران و زیاتر لە 20ی دیکەش برینداربون ".
ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە،
پاکستان بەرەوام لەناوچە سنورییەکانی بەتایبەت لەگەڵ ئەفغانستان کێشەی ئەمنی هەیە
و ساڵانێکی زۆرە گروپە چەکدارەکان لەو ناوچانە چالاکییان هەیە.
هێزەکانی پاکستان کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی ڕێوشوێنە
ئەمنییەکانیان لە ناوچەکەدا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی ئەوەی هەیە لە ئەگەری
پەرەسەندنی هێرشە هاوشێوەکان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزییەکانی دۆخی
ئەمنیی ئەفغانستانی دراوسێ و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیریی ناوچە سنورییەکانی.