ئێران رێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرادەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئێران رێکەوتنێکیان لەبارەی پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرادەکات.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەگەڵ لایەنی ئەمریکی رێککەوتوین کە تاوتوێکردنی پرسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ قۆناغەکانی داهاتوی دانوستانەکان دوابخەن ".

عێراقچی وتیشی،" گومان لەجددێتی واشنتۆن لە دانوستانەکان دەکەین، هەرکات هەستمان بە جددێتی ئەمریکا کرد، بەرەو دانوستان هەنگاو دەنێین ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو ئاستەنگییانەی لەگەروی هورمز بەسەر کەشتییەکاندا سەپێنراون تەنها دوژمنانی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام دەبێت کەشتی وڵاتانی دۆست پابەندبن بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزە سەربازییەکان ".