هەورەبروسکە لەچوار کەسی دا و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر لەگوندی سەرسیانی سەر بە ناحیەی بنگرد لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، هەورەبروسکە لەچوار کەسی دا و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا، دوانەکەی دیکەش برینداربون.


هەژار عومەر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی رانیە بە شارپرێسی راگەیاند،" قوربانییەکان دانیشتوی قەزای حاجیاوان و بۆ سەردان چونەتە ئەو گوندەو ئەو روداوەیان بەسەردا هاتوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لەئێستادا تەرمی باوک و کوڕەکە لە پزیشکی دادن لەرانیە، دوو بریندارەکەش لەنەخۆشخانە چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران و هەورەبروسکە و رەشەبا دەستیپێکردوە.