شارپرێس:
پارێزگاری حەسەکە پەیامێک لەبارەی رۆژی زمانی کوردی بڵاودەکاتەوەو
دەڵێت، زمانی کوردی مافێکی رەسەنە و بەشێکی سەرەکییە لە ناسنامە و مانەوەی گەلی کورد.
نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لەپەیامێکدا کە لە
سەکۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەکردوە،" زمانی کوردی بەتەنها
میراتێکی رۆشنبیری نییە، بەڵکو مافێکی رەسەنە و پشتگوێخستن و لەناوبردنی
قبوڵنەکراوەو بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامە و بونمان ".
ئەوەشیخستەڕوو، کارەکان بەردەوامن بۆ پاراستنی زمانی
کوردی و مانەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو.
پارێزگاری حەسەکە وتیشی،" زمانی کوردی بۆ دەیان ساڵ
بەڕوی هەوڵەکانی سڕینەوە وەستایەوەو و بە ئیرادەی بەهێزی گەلەکەی بەزیندویی ماوەتەوەو
لەسەرجەم بوارەکانی ژیاندا بونی هەیە ".