شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی
باڵای ئێران، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەی 28ی شوباتدا کە بووە هۆی کوژرانی باوکی،
تەنیا توشی برینداریی روکەشیی دەموچاو و سەر و قاچەکانی بوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی "ئیلنا" لەزاری حوسێن کرمانپوور، وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە بڵاوی کردۆتەوە کە پەلەکانی خامنەیی کوڕ تووشی بڕینەوە
نەبوون و پێکانەکانی ئەوەندە سەخت نەبوون کە پێویستیان بە چارەسەری تایبەت بێت.
کرمانپوور ئاماژەی بەوەش کردووە کە جگە لەو برینە سەرپێییانەی پێویستیان بە
یەک یان دوو تەقەڵ هەبووە، هیچ کێشەیەکی تر نییە و ناوبراو لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی
ڕۆژی دوای ڕووداوەکە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی
رایگەیاندبوو کە دەموچاو و لێوەکانی خامنەیی بە قورسی سوتاون، یەکێک لە قاچەکانی سێ
نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ئامادەکاریی دەکات بۆ بەکارهێنانی پەلی دەستکرد.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی