شارپرێس:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی
کوردستان، مەکتەبی سیاسیی پارتیی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی دەکات و جەخت
لە زیادکردنی هەماهەنگییەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسە چارەنوسسازەکان دەکەنەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەپەیامەکەیدا بۆ بافڵ تاڵەبانی و
بەرپرسانی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە،" بە بۆنەی 51مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی
كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی
دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە
سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی
ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان
و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی
کوردستان ".