شارپرێس:
کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی بڕیاریدا سەرجەم کەناڵە دیپلۆماسییە ناڕاستەوخۆکانی
لەگەڵ ئەمریکا ڕابگرێت، ئەم بڕیارەش وەک ناڕەزایەتییەکی ڕاستەوخۆ دێت دژی پەرەسەندنی
هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تاران ڕایگەیاندوە، هیچ گفتوگۆیەک ئەنجامنادرێت
مەگەر دوای ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان لەسەر خاکی لوبنان.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى ئێران بڵاویانكردوهتهوه، بەرپرسانی
تاران جەختدەکەنەوە، ناتوانن لەژێر کێبڕکێو فشاری سەربازیی هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا
بەردەوامبن لەدیپلۆماسی، چاودێرانیش دهڵێن، بەو هەنگاوە، ئێران پرسی ئەمنی لوبنانو
بەردەوامی حزبوڵڵا ڕاستەوخۆ بەدۆسیەی ئەتۆمیو سزاکانی سەر خۆیەوە گرێدەدات.
چاودێرانی سیاسیی ئاماژە بەچەند خاڵێکی سەرەکی دەکەن لەم گۆڕانکارییەدا،
ئهوانیش، تاران دەیەوێت لەڕێگەی ئەم فشارهوه، مەرجی قورستر بەسەر واشنتۆندا بسەپێنێت
پێش دەستپێکردنەوەی هەر ڕێککەوتنێک، هاوكات ئەولەویەتی ئێستاى، ڕێگریکردنە لەداڕمانی
تەواوەتی پێگەی حزبوڵڵا لەلوبنان، ههروهها لەپاڵ کشانەوە لەدانوستان، تاران هەڕەشەی
توندتری کردوە سەبارەت بەئەگەری تێکدانی ئاسایشی کەشتیوانی لەگهروى هورمز، ئەمەش
مەترسی گەورەی ئابوری لەسەر ئاستی جیهان دروستکردوە.
ئەم دۆخە نوێیە، پێشبینییەکان بۆ گەیشتن بەچارەسەری دیپلۆماسی لەکورتخایەندا
لاواز دەکاتو ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نادیارتر دەبات.
