شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لهئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران چهند بڕیارێكى نوێ ئاشكرادهكاتو ڕونكردنهوه دهدات سهبارهت بهكامێراكانى تۆماركردنى تیژڕهوى، دهشڵێت، "ئەو کامێرایانەی پێشتر لەڕێگهی دەرەوەی شار بەسیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ) کاریاندەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی (یەک خاڵ)".
هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكردوه، لەڕۆژى 7ى ئهم مانگه کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیهوه، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بەسیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ ـ Point to Point) لەسەر ڕێگهی (کەلار ـ کفری)و بەپێچەوانەوە دەکەونەکارو سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆماردەکەن.
ئهوهش هاتوه، "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ههمان ڕۆژ کاتژمێر 10ى سەرلەبەیانی ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لەڕێگهی دەرەوەی شار بەسیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریاندەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point)".
وردهكاریى زیاترى لهوبارهیهوه ئاشكراكردوه بەمشێوەیە:
کامێرای یەکەمو کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە ـ دوکانو بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەمو کۆتایی تاسڵوجە ـ چەمچەماڵو بە پێچەوانەوە، بەهەمانشێوە کامێرای یەکەمو کۆتایی ڕێگهی هوانە ـ وارماوەو بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەمو کۆتایی ڕێگهی عەربەت ـ هەڵەبجەو پێنجوێنو بەپێچەوانەوە، لهگهڵ کامێرای یەکەمو کۆتایی کەلار ـ کفریو بەپێچەوانەوە.
• کامێرای ڕێگای تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ (ناو تەکیە).
• کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
• کامێرای عەربەت ـ هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە).
• کامێرای ناو عەربەت بەهەردوو ئاڕاستەکە.
جهختیشدهكاتهوه، "لەئێستادا ڕێگهی تاسڵوجە ـ دوکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچوک دانراوەو کاریان پێدەکرێت، پابەندبونتان بەخێراییە دیاریکراوەکانو دورکەوتنەوەتان لەسەرپێچیو سەرکێشی دەتانپارێزێت لەلێپرسینەوەی یاساییو دەرهاویشتەی ڕوداوو کارەساتەکانی هاتوچۆ".
