شارپرێس:
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار تایبەت بەشارپرێس ئاشكراكرد، دادگاییكردنى سبەینێی لاهورو براكەی دوادەخرێت.
بورهان ڕەشید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار بەشارپرێسی ڕاگەیاند، دانیشتنی دادگایی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و گیراوانی دیکەی لالەزار کە بڕیاربوو سبەینێ بەڕێوە بچێت، بەڕێوە ناچێت.
ئەو پارێزەرە وتیشی،"ئێمە وەک تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی کە چوار پارێزەرمان، سکاڵامان دژی یەکێک لە دادوەرانی دۆسیەکە تۆمار کردووە، بۆیە دانیشتنەکە بەڕێوە ناچێت."
بورهان ڕەشید گوڵە سەبارەت بەهۆکاری سکاڵاکە وتیشی،"دادگای تەمییزی هەرێمی کوردستان داوای دۆسیەکەی کردوە، بەڵام چەند مانگێکە دادوەری دۆسیەکە ئامادە نەبوە بینێرێت
لەكاتێكدا، بڕیاربوو دادگایكردنی لاهوری شێخ جەنگی و پۆلادی برایی و 10 لەدەستگیركراوانی لالەزار سبەی چوارشەممە، ئەنجامبدرێت كەئەمە دەبوە سێیەم دادگایكردنیان.
ئەمە دوای ئەوەدێت، مانگی ڕابردوش، ئاراس شێخ جه‌نگی برا گه‌وره‌ی لاهور شێخ جهنگیو پۆڵادی برای زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری له‌باره‌ی هه‌ردوو براكه‌ی له‌زیندان ئاشكراكرد‌و ڕایگەیاند "به‌هه‌ردوكیان وتراوه، به‌زیندویی له‌زیندان نایه‌نه ده‌ره‌وه‌و ئەوەشی خستەڕوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاودێرییه‌كی ورد له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنی خوشكه‌كانی هه‌یه، ناتوانێت په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكات و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
شەوی 22ی ئابی 2025، لەدەوروبەری هۆتێل لالەزار لەسلێمانی شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزەکانی سەر بەلاهور شێخ جەنگی ڕویدا‌و لەئەنجامدا لاهور شێخ جەنگی و چەندین کەسی نزیکى دەستگیرکران.