شارپرێس:
دوای بڕیارەکەی قەیس خەزعەلی لەبارەی جیابونەوەی عەسائیبی
ئەهلی حەق لە حەشدی شەعبی و رادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت، بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی
خۆی لەو بڕیارە رادەگەیەنێت.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەپەیامێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس
خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی
".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە
بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی
و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عیراقییەکاندا، هەروەها هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی
ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر
بۆ وڵاتەکەمان ".